له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك له‌بیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێست ئه‌سته‌مه
وێستگە ستایل-
هه‌ندێكجار مرۆڤ ناتوانێت ئه‌و كه‌سه له بیر بكات كه خۆشی ده‌وێت، ئه‌م بابه‌ته‌ش كه‌م تا زۆر ئازاری مرۆڤ ده‌دات، وله‌ده‌ستدانی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت بێت یان هاوڕێیه‌ك یان دۆستێك هیچ جیاوازی نییه، به‌ڵام بۆچی سروشتی مرۆڤ له‌و جۆره‌یه كه ناتوانێت كه‌سێك له‌بیر بكات كه خۆشی ده‌وێت؟ له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت.
1- بۆچونت وایه كه ئه‌و گونجاوترین كه‌س بووه بۆ تۆ:
كاتێك به‌ڕاستی عاشقی كه‌سێك ده‌بیت ئه‌وه ئه‌و كه‌سه ده‌چێته ناو پلانه‌كانی ژیانته‌وه و ده‌بێته به‌شێك له داهاتوت، به‌ڵام كاتێك له ده‌ستی ده‌ده‌یت به ئاسانی نا‌توانیت قبوڵی ئه‌وه بكه‌یت كه له ژیانتدا نه‌ماوه و به‌جێی هێشتویت و واتلێدێت ڕاستیه‌كانت پێ قبوڵ ناكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر وا دابنێت ئه‌و كه‌سه بۆ تۆ هه‌موو شتێكی ژیانته دوای له‌ده‌ستدانی ته‌واو هه‌ست به بێ كه‌سی ده‌كه‌یت، به‌ڵام زۆر گرنگه باوه‌ڕ به‌خۆت بهێنیت كه ژیان له‌دوای كه‌س ناوه‌ستێت وباوه‌ڕ به‌خۆت بهێنه كه هێشتا كه‌سانی دیكه‌ی ئازیز له ژیانتدا هه‌ن.
2-پاڵنه‌ری ده‌رونی:
كاتێك بیر و مێشكت بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه ئه‌و كه‌سه له‌بیر نه‌كه‌ن كه تۆ له مێشك و دڵتدایه ئه‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌سه‌رتدا زاڵ ده‌بێت و نا‌توانیت له‌بیری بكه‌یت، به‌ڵام باشتر وایه دوای دووركه‌وتنه‌وه له كه‌سێكی ئازیزت بڕیاری ئه‌وه بده‌ی كه له ژیانتدا ته‌ركیز بخه‌یته سه‌ر هاوڕێكانت و ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌یت و ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت له ده‌ستداوه و سینگڵیت ئه‌وه باشتر وایه بیر له لایه‌نه باشه‌كانی بێ هاوسه‌ری بكه‌یته‌وه به‌م جۆره ده‌توانیت خۆت ڕابهێنیت.
3-ده‌ترسیت له‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و نه‌دۆزیته‌وه یان باشتر بێت له‌و:
مرۆڤ به‌رده‌وام ده‌ترسێت له تاقیكردنه‌وه‌ی خراپ و ناخۆش كاتێك خۆشترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سێك به‌سه‌ر ده‌بات ترسی له‌وه ده‌بێت كه ئه‌مه دوباره نه‌بێته‌وه بۆی، له‌به‌ر ئه‌وه توشی حاڵه‌تی خه‌مۆكی و زۆر بیر كردنه‌وه ده‌بێت له دوای جیابوونه‌وه.
PM:01:01:03/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 9264
جار خوێنراوهتهوه