پشكنینێك ئه‌گه‌ری توشبوون به‌دوو جۆری مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه كه به‌ركه‌وتنی تیشكی سیتی سكان ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنه‌كانی غوده و خوێن زیاد ده‌كات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن و ڕژێنی په‌ریزاد"غوده" بوون ئه‌وانه‌ن كه به زۆرترین ڕادده پشكنینی تیشكی سیتی سكان یان بۆ كراوه و ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 36 بۆ 45 ساڵدایه به‌ركه‌وتن به تیشكی ئه‌م پشكنینه مه‌ترسی توشبونیان به‌م دوو جۆره‌ی شێرپه‌نجه زیاد ده‌كات به دوو هێنده له‌چاو ته‌مه‌نه‌كانی دیكه و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ریان نیه.
له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی غوده‌ی ده‌ره‌قی:
- ئاوسانێكی بێ ئازار له به‌شی پێشه‌وه‌ی مل
-ئاوسانی ڕژێنه‌كانی غودده
-توشبوون به كۆكه و چاك نه‌بونه‌وه هه‌تا دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له توشبوون
-هه‌وكردنی قوڕگ و چاك نه‌بوونه‌وه
- قورسی قوتدان
له نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی خوێن:
- ئاوسانی ڕژێنه لیمفاویه‌كان
-ئاوسانی گه‌ده
-ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی شه‌وانه
- ئازاری ئێسك و جومگه‌كان
PM:01:14:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 8180
جار خوێنراوه‌ته‌وه