فیلمه سێكسیه‌كان مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر هه‌رزه‌كاران و گه‌نجان
وێستگە ستایل-
له‌ماوه‌ی هه‌مو چركه‌یه‌ك له سه‌رانسه‌ری جیهان 99 گێگا بایتی قه‌باره‌ی ئه‌نته‌رنێن له ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان به‌كارده‌هێنن به‌گشتی 4 ملیار و 600 ملیۆن كاتژمێر له ته‌ماشاكردنی ئه‌م بابه‌تانه به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئێستا ماڵپه‌ڕه سێكسیه‌كان ململانێی ماڵپه‌ڕی "گۆگڵ " و " نێتفلێكس" ده‌كه‌ن، زۆر ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان هۆكاری توشبوونه به كێشه‌ی ده‌رونی و ته‌ندروستی و لاوازی توانای سێكسی.
هه‌رزه‌كاران و گه‌نجان ئه‌و چینه‌ن كه زیاترین سه‌ردانكه‌ری ماڵپه‌ڕه سێكسیه‌كانن و ئامانجیان دۆزینه‌وه‌ی ژیانی سێكسی و ئاشكرا كردنی نهێنیه‌كانیه‌تی به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره دوای ته‌ماشاكردنی ئه‌م جۆره فیلمانه چاوه‌ڕێیان ده‌كات.
له‌ڕاستیدا مه‌ترسی ئالوده بوون به ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان هیچی كه‌متر نیه له مه‌ترسی ئالوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر و هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ دوره‌په‌رێزی و ده‌رچوون له هه‌موو هه‌ستێكی به‌رپرسیارێتی و ئه‌م ماڵپه‌ڕانه ته‌نها جیهانێكی خه‌یاڵی بۆ بینه‌ره‌كانیان ده‌خولقێنن چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی له فیلمه‌كاندا پیشان ده‌درێن وه‌ك كه‌سێكی بێ كه‌موكوڕی ده‌رده‌كه‌ون و له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره كه‌سانه بونیان نیه و ئه‌مه‌ش كێشه بۆ ته‌ماشاكه‌ر دروست ده‌كات و هیچ كات ناتوانێت كه‌سێك بۆ هاوسه‌رگیری دیاری بكات.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توندوتیژی جه‌سته‌ی و كێشه‌ی خێزانی ماڵپه‌ڕه سێكسیه‌كانه.
گه‌نجان له ماڵپه‌ڕه سێكسیه‌كان پیاوێكی زاڵ و باڵا ده‌ست ده‌بینن و ئافره‌تان هه‌موو داواكاریه‌كیان بۆ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن، و ئه‌مه‌ش له ژیانی مرۆڤدا دووره له ڕاستیه‌وه و ته‌نها دیمه‌نی ناو فیلمه‌كانه، هه‌ندێك له گه‌نجان پاره‌یه‌كی زۆر بۆ بینینی ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان خه‌رج ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی دارایی بۆ بینه‌ر دروست ده‌كات.
مه‌ترسی ئه‌م ماڵپه‌ڕانه هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه و ته‌ماشاكردنی به‌رده‌وام ئه‌م جۆره فیلمانه ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی حاڵه‌تی توندوتیژی سێكسی و جه‌سته‌ی و ده‌ستدرێژی كردنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌كان زیاد ده‌كات.
PM:12:53:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 14672
جار خوێنراوه‌ته‌وه