ئه‌و كاته‌ی ده‌بیت به دایك له‌م شتانه تێده‌گه‌یت
وێستگە ستایل-
په‌روه‌رده كردنی منداڵ و دایكایه‌تی كارێكی ئاسان نییه، ته‌نها ئه‌و كاته‌ی خۆت ده‌بیت به دایك له‌م ڕه‌فتارانه‌ی دایك تێده‌گه‌یت كه به‌رامبه‌ر تۆ كردویه‌تی.
1- خەندەی هەمیشەی سەر لێوی لە هەموو كات و دۆخەكاندا :
ئەوكاتەی دەبیتە دایك لەوە تێدەگەیت چەندە قورسە خۆت دنیایەك كێشە و گرفتت هەبێت و بە خەندەوە تەماشای منداڵەكەت یكەیت.
2- خۆشەویستی پێ شەرت و مەرج:
هیچكات لە لای خهیچ كەسێكەوە جگە لە دایك و باوكت خۆشەویستی بێ مەرجت دەست ناكەوێت، ئەو كاتەش لە ڕاستی ئەم بابەتە تێدەگەیت كە خۆت دەبیت بە دایك.
3-ماندوو بوون و شەو نخونی شەوانەی بۆ تۆ:
كاتێك منداڵت دەبێت تێدەگەیت چەندە ئەركی كێشاوە بۆت و ماندوو بووە ئەو شەوانەی نەخۆش بویت بە دیارتەوە شەو نوخونی كردوە و تەنها وتنی وشەی سوپاس ئەم هەموو ماندوێتیە قەرەبوو ناكاتەوە.
4- خواردن پێدانی بەتۆ:
لە كۆتایدا ئەوەت بیر بێت كە ڕۆژێك دێت زۆر بیری ئەو ڕۆژانە بكەیت كە دایكت خۆراكی بۆ ئامادە كردویت و هیچكات گرنگیدان بە تۆی لەبیر نەكردوە، دڵنیا بە لەگەڵ هەموو ژەمە خواردنێك كە بۆی ئامادە كردوی خۆشەویستی خۆی تێكەڵاو كردوە.
PM:12:37:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه