چوار هۆكار واتلێده‌كات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ورده‌كاری ژیانی خۆت بڵاوبكه‌یته‌وه
وێستگە ستایل-
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆته به‌شێكی پێویستی ژیانی ڕۆژانه‌ی زۆر كه‌س بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆك و كاری ڕۆژانه.
به‌رده‌وام ورده‌كاری ژیانی خۆت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ت به‌ڵێ بوو ئه‌وه ده‌توانیت له‌م بابه‌ته‌وه هۆكاره‌كه‌ی بزانیت.
1-ده‌سه‌ڵات نیه:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئازادی چی بڵاوده‌كه‌یته‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی له شوێنی كاره‌كه‌ت یان له قوتابخانه یان له ماڵه‌وه كه‌سێك هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتدا هه‌یه و تۆڕێكه كه تیایدا له‌گه‌ڵ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانت ده‌توانیت نزیكتر بیت و ئه‌و شته‌ی ده‌ته‌وێت له‌و كاته‌ی مه‌به‌ستته ده‌توانیت بڵاوی بكه‌یته‌وه.
2- تۆ كه‌سێكی نێرگسیت:
ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام ورده‌كاریه‌كانی ژیانت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌یته‌وه ئه‌وه كه‌سایه‌تی تۆ له جۆری نێرگسیه و ده‌ته‌وێت ئه‌وانی دیكه گرنگیت پێ بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه زۆرترین ورده‌كاریه‌كانی ژیانی خۆت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوده‌كه‌یته‌وه.
3-ئاره‌زووی گه‌ڕانت هه‌یه:
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوون و گرنگی پێدان به ده‌ست بهێنیت وێنه‌كانی خۆت بڵاوده‌كه‌یته‌وه و ده‌ته‌وێت ئه‌وانی دیكه وه‌سفت بكه‌ن، و به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستته بزانیت كێ زیاتر له‌وانی دیكه گرنگیت پێ ده‌دات.
4- ته‌نهایی:
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان توانای ئه‌وه‌ی به به‌كارهێنه‌ركانی داوه كه چیرۆكی ته‌نهایی خۆی له‌ڕێی ئه‌كاونت و په‌یجه‌وه بڵاوبكاته‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بۆ كه‌سێك باس بكات و له‌ڕێیه‌وه ئه‌وانی دیكه به‌شداری له چیرۆكه خۆش یان ناخۆشه‌كه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ر خۆت نیت و ئه‌مه‌ش كه‌مێك هه‌ستكردن به ته‌نهای كه‌مده‌كاته‌وه.
AM:09:13:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2032
جار خوێنراوه‌ته‌وه