ڤیدیۆ: له سعودیه ئۆتۆمبێلێكی زۆر تایبه‌ت نمایش ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
تركی ئال شێخ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شتوگوزاری سعودی ئاشكرای كرد پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو ئۆتۆمبێلێكی جیاواز له سعودیه بۆ فرۆشتن نمایش ده‌كرێت ناونراوه "2030" له پێشانگای فه‌رید بۆ ئۆتۆمبێل له ڕیاز.
له‌و ڤیدیۆیه‌ی تركی ئال شێخ بڵاوی كردۆته‌وه له په‌یجه فه‌رمیه‌كه‌ی له تویته‌ر تیایدا باسی له‌وه كردوه ئۆتۆمبێله‌كه ناونراوه "2030" و پلانی گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌یه كه سعودیه كاری تیادا كردوه و به‌م نزیكانه له مه‌زادێكی ئاشكرادا ده‌فرۆشرێت.
ئۆتۆمبێله‌كه زۆر جیاواز و سه‌رنجڕاكێشه و كۆمپانیای دروستكه‌ر و ساڵی دروستكردنی ئاشكرا نییه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله له سه‌روو خه‌یاڵیه‌وه بێت.
AM:08:49:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3784
جار خوێنراوه‌ته‌وه