توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌م كاتانه‌دا نه‌شته‌رگه‌ری دڵ پێویست نیه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی دڵ بوون به‌هۆی گیرانی خوێنبه‌ره‌كانیانه‌وه به‌ڵام دۆخیان جێگیره ئه‌وه زۆر كات توشی ئازاری سنگیان ده‌بن و نه‌شته‌رگه‌ری دڵیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه كه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه هیچ له مه‌ترسیه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ یان مردنی پێش وه‌خت له ساڵه‌كانی داهاتودا كه‌م ناكاته‌وه .
ساڵانه ده‌یان هه‌زار كه‌س كه نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه و ملوله‌كانی خوێنیان گیراوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌یان نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ ده‌كرێت به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه هیچ پێویست نییه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه سوود له نه‌شته‌رگه‌ری وه‌رده‌گرن كه توشی سست بوونی دڵیان بوون و پێویستیان به نه‌شته‌رگه‌ری كتوپڕ هه‌یه.
له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه كتوپڕ نیه پزیشكه‌كان هۆشداری له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كتوپڕ ده‌ده‌ن چونكه پێویست نییه.
PM:12:15:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2744
جار خوێنراوه‌ته‌وه