پێنج ڕاستی له‌سه‌ر جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك بیزانێت
وێستگە ستایل-
جه‌ڵته‌ی دڵ یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات و یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی مردنی كتوپڕ، له‌م بابه‌ته‌دا پێنج بیرۆكه‌ی هه‌ڵه‌ت بۆ ڕاست ده‌كرێته‌وه كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌وترێت.
1-جه‌ڵته‌ی دڵ ته‌نها توشی به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێت.
ڕاستیه‌كه‌ی: هه‌موو كه‌سێك توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت به بێ جیاوازی له ته‌مه‌ن.
2-گیرانی خوێن هێنه‌ر و خوێن به‌ره‌كان هۆكاری یه‌كه‌می جه‌ڵته‌ی دڵن.
ڕاستیه‌كه‌ی: هه‌ندێكجار جه‌ڵته‌ی دڵ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌بێت.
3-ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی ژیانیان ته‌ندروسته و خۆراكی ته‌ندروست ده‌خۆن توشی جه‌ڵته‌ی دڵ نابن.
ڕاستیه‌كه‌ی: ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سیستمی خۆراكیان ته‌ندروسته ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی حاڵه‌تی دیكه‌وه توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببن.
4-شێوه‌ی ده‌ره‌وه و ڕوكاری مرۆڤ په‌یوه‌ندی نیه به جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه.
ڕاستیه‌كه‌ی: ئه‌و كه‌سانه‌ی پیری پێش وه‌خت له‌سه‌ر ڕوخساریان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری جه‌ڵته له‌ناویاندا زیاتره.
5-جه‌ڵته‌ی دڵ له خانمان و پیاوان هه‌مان نیشانه‌ی هه‌یه.
له ڕاستیدا نیشانه‌كان ده‌گۆڕێت له پیاواندا هه‌ست به ئازاری سنگیان ده‌كه‌ن و له خانماندا هه‌ست به ئازاری ده‌م و شه‌ویلگه و ملیان ده‌كه‌ن و توشی هه‌ناسه توندی ده‌بن.
AM:10:52:17/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 15448
جار خوێنراوه‌ته‌وه