ئاسانترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون له خه‌مۆكی
وێستگە ستایل-
زاناكان له به‌شی پزیشكی زانكۆی بۆستن له ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه سووده‌كانی یۆگا و ڕاهێنانی هه‌ناسه‌دانیان ڕونكردۆته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م ڕاهێنانانه چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات.
ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری MedicalXpress ئه‌لیكترۆنی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه كه ئه‌نجامدانی یۆگا چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و به‌شێك له گرفته ده‌رونیه‌كان ده‌كات.
ماریسا سالفێری كه سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه‌یه و پزیشكی بایلۆجی ده‌ماره باس له‌وه ده‌كات ئه‌نجامدانی یۆگا و مێدیته‌شن توانای ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌رونی مرۆڤیان هه‌یه و نیشانه‌كانی ماندوێتی له‌سه‌ر ده‌رون و له‌ش ناهێڵن.
PM:12:35:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4644
جار خوێنراوه‌ته‌وه