ڤیدیۆیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌دایكبوونی كۆرپه‌یه‌ك
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك پزیشك ڤیدیۆیی كۆرپه‌یه‌كیان تۆماركردوه له‌كاتی ده‌رهێنانی له سكی دایكی كه له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت به په‌رده‌ی ئه‌مینۆسی ده‌وردراوه له‌ناو منداڵدانی دایكی‌دا.
ئه‌م ڤیدیۆیه كه له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه به ڕوونی كۆرپه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت كه جه‌سته‌ی به په‌رده‌ی ئه‌میسنۆس داپۆشراوه و له دیزاری په‌رده‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و هێشتاش واده‌زانێت له سكی دایكیدایه.
شله‌ی ئه‌مینۆس له دوای 12 ڕۆژ له دووگیانی دروست ده‌بێت و پێكهاتوه له كیسه‌یه‌كی ئاوی كه منداڵه‌كه تیایدا گه‌وره ده‌بێت و زۆر به‌سووده بۆ ئه‌وه‌ۆ منداڵ تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه بكات و یارمه‌تی دروستبوونی سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست دروست ببن و جوڵه‌ی كۆرپه له سكی دایكی‌دا زۆر ئاسان ده‌بێت و هاوكات پارێزراو ده‌بێت له شۆك و جوڵه‌ی كتوپڕ كه به‌ر دایك ده‌كه‌وێت له ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌یدا.
AM:11:58:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5300
جار خوێنراوه‌ته‌وه