ئه‌م هۆكارانه واتلێده‌كات گۆشتی بزن بخۆیت
وێستگە ستایل-
گۆشتی بزن جۆرێکە لە جۆرەکانی گۆشتی سوور و سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ چه‌ندین جۆر پێكهاته‌ی به‌سوود بۆ له‌ش و دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كات.
ئه‌م جۆره گۆشته بڕێكی زۆر له‌م پێكهاتانه‌ی تیادایه:
ـ1- مادده‌ی ئاسن و زینک و مس.
2- ڤیتامین ، B12 ،B6 ، B1 ، فۆلیک ئه‌سید.
3- پڕۆتین و هه‌شت جۆر ترشه ئه‌مینه‌کانی تیایه که له‌شی مرۆڤ ناتوانێت دروستیان بکات.
4- مادده‌ی کارنتین و کۆلاجین .
بۆچی گۆشتی بزن باشتره له له گۆشتی مه‌ڕ و مانگا ؟
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێکی که‌متر له وزه‌ی تێدایه چونکه ( ۱۰۰ گم ) له گۆشتی بزن ( ۱٤۳ کالۆری ) تێدایه گۆشتی مانگا ( ۲۱۷ گم ) گۆشتی مه‌ڕ ( ۲۳٤ گم ) گۆشتی مریشک ( ۲۱۲ گم ) .
- بڕێکی که‌متر له چه‌وری تێدایه : ( ۱۰۰ گم ) له گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۳ گم ) تێدایه و گۆشتی مانگا ( نزیکه‌ی ۱۲ گم ) ، گۆشتی مه‌ڕ ( ۱۲ گم ) تێدایه .
- بڕێکی که‌متر له کۆلیستڕۆڵی تێدایه : ( ۱۰۰ گم ) له گۆشتی بزن ( نزیکه‌ی ۲۷ ملگم ) : تێدایه گۆشتی مانگا ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم) ، گۆشتی مه‌ڕ ( نزیکه‌ی ۸۷ ملگم) تیادایه.
AM:10:18:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5716
جار خوێنراوهتهوه