بۆچی گرنگە لیمۆ بخۆین؟
وێستگە ستایل-
لیمۆ سودێکی زۆری هەیە، بڕێکی باش پێکهاتەی "ستریک و ئەسیدی" تێدایە هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ڤیتامین بی، ڕایبۆ فلاڤین ،کالسیۆم ،مەگنسیۆم، فۆسفۆر.
لیمۆ دەبێتە هۆی پاک کردنەوەی گەدە، بە تایبەتی بۆ نەهێشتنی نزگەرەو دڵ تێکەڵهاتن چارەسەرێکی باشە و هەروەها بۆ نەهێشتنی قەبزی بەکاردێت، کاری ڕیخۆڵەکان خێرا دەکات و یارمەتی کرداری هەرس دەدات تا بە ئاسانی و خێرای کارەکانی بکات.
لیمۆ دژە هەوکردنێکی باشە بۆ پێست دژی چڕبونەوە و چرچبوونی پێستە، لیمۆ زۆر بەسودە بۆ دابەزاندنی کێش و دەتوانی بەتەنیا یان بە تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوی شلەتێن و هەنگوین لە کوپێکدا بیخۆیتەوە.
لیمۆ پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و بۆ هەوکردنی سنگ و ڕۆماتیزمە بە سودە، هەروەها بۆ دابەزاندنی تاو هەڵامەت چارەسەرێکی باشە، جگە لەوەی پاکەرەوەیەکی باشە بۆ خوێن.
ئەندازیاری خۆراک: لەشکر حمید
AM:11:10:12/11/2019
ئهم بابهته 4728
جار خوێنراوهتهوه