نیشانه و هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م و چۆنیه‌تی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
ساڵانه 640 هه‌زار كه‌س توشی شێرپه‌نجه ده‌بن و ئه‌مه‌ش شێرپه‌نجه‌ی پوك و زمان و لێوه‌كان ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناو ده‌م.
هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له ئه‌نجامی گۆڕانكاری له ترشی ناوكی"DNA" نه‌خۆشدا دروست ده‌بێت.
پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن كه ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سور یان سپی له‌ناو ده‌م و له‌سه‌ر زمان و ئاماژه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م هاوكات چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت له‌وانه‌ش برینی ناو ده‌م هه‌تا دوای 3 هه‌فته له دروستبوونی هیچ ئازارێكی نییه و بێ بوونی هیچ هۆكارێك ناو ده‌م توشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت و نه‌خۆش له‌كاتی قوتدانی خۆراك ئازاری ده‌بێت و ناو ده‌م مێروله ده‌كات و تۆپه‌ڵی برینی نائاسایی له‌ناو ده‌مدا دروست ده‌بێت و نه‌خۆش هه‌ست به گۆڕانكاری تۆنی ده‌نگی ده‌كات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی خایاند و چاك نه‌بویه‌وه ئه‌و پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
هۆكاری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م چییه؟
دكتۆر جۆناسان هسكۆس له سه‌نته‌ری " Town Dental Care" ده‌ڵێت" زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م په‌یوه‌سته به زۆر خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره و زۆر به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر"
پیاوان له‌سه‌روو ته‌مه‌نی 40 ساڵ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه زۆر زیاتره له‌چاو خانمان.
چۆن ده‌كرێت خۆمانی لێ بپارێزین؟
دكتۆر هسكۆس ده‌ڵێت" دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و نه‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و خواردنی خۆراكی ته‌ندروست و ناو به‌ناو سه‌ردان كردنی پزیشكی ددان یارمه‌تیت ده‌دات له توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ده‌م پارێزراو بیت"
AM:08:59:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوه‌ته‌وه