هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی سیل و چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردنی
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی سیل Tuberculosis یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه كه له ڕێگه‌ی جۆره میكرۆبێكی چیلكه‌ییه‌وه توشی مرۆڤ ده‌بێت و له زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا میكرۆبه‌كه له سییه‌كاندا گه‌شه ده‌كات، ئه‌مه‌ش ئه‌و كه‌سه توشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌كات و ژیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
پسپۆڕانی ئه‌م نه‌خۆشییه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی میكرۆبی سیل ده‌چێته له‌شیانه‌وه تاماوه‌یه‌ك هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێدا ده‌رناكه‌وێت، چونكه میكرۆبی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌توانێت له هه‌موو بارودۆخێكدا بژی، به‌ڵام كاتێك كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شی كه‌سه‌كه لاواز ده‌بێت جا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه بێت یان هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن، ئه‌وا كه‌سه‌كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشی سیلی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت.
نیشانه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی سیل
1- كۆكه‌یه‌كی توند
2- دڵتێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه
3- به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش
4- دابه‌زینی كێش و نه‌مانی حه‌زی خواردن
میكرۆبی ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی هه‌واوه ده‌گوێزرێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵاویه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ كه‌سێكی توشبوو به‌م نه‌خۆشییه هه‌بێت.
نه‌خۆشی سیل له‌ڕێی ئه‌نجامدانی وێنه‌گرتنی تیشكی و چه‌ند پشكنینێكه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بونی ده‌رمانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ش به‌ڵام ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی جیهان توشی سیل ده‌بن.
AM:10:55:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4300
جار خوێنراوه‌ته‌وه