پێگه‌یه‌كی جیهانی هه‌واڵی مردنی ژه‌نه‌ڕاڵی پایزی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی RT ڕوسی هه‌واڵی كۆچی دوایی شاعیری كورد "محەمەد عومه‌ر عوسمان" كه به ژه‌نه‌ڕاڵی پایز ناسراوه بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌م شاعیره له دۆخێكی ته‌مومژاویدا خۆی كوشتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی شه‌وی ڕابردوو رایگه‌یاند كه شاعیر و نوسه‌ر (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ناسراو به (ژه‌نراڵی پایز) له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی هه‌ڵواسیووه و خنكاوه.
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی 1957 لە گەرەكی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایكبووە، خوێندی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارە تەواو كردووە.
ژەنەڕاڵی پایز، لەسەرەتای لاوێتییەوە دەستی بە كتێب خوێندنەوە كردووە لە ساڵی 1975 دەستی كردووە بەنوسینی شعر و بڵاوكردنەوەی.
AM:11:23:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5120
جار خوێنراوهتهوه