توێژینه‌وه‌یه‌ك: یاریزانه‌كانی تۆپی پێ ئه‌گه‌ری مردنیان به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه زۆره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له یاریزانه‌كانی پێشووی سكۆتله‌ندا ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه‌ئه‌گه‌ری مردنی یاریزانه‌كانی تۆپی پێ به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یاریزان نین به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا مه‌ترسی مردنیان به‌هۆی نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان زۆره.
پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رده‌وام به‌ركه‌وتنی سه‌ری یاریزانه‌كان به تۆپ واده‌كات ئه‌گه‌ری توشبوون به زه‌هایمه‌ر زۆر بێت و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه ئه‌گه‌ری مردنی یاریزانه‌كان به نه‌خۆشیه‌كانی زه‌هایمه‌ر و پارنكسۆن و نه‌خۆشیه‌كانی ده‌مار به‌رزه و ڕێژه‌كه 3.5 جار به‌رزتره له‌چاو مردن به هۆكاری دیكه.
ئه‌م مه‌ترسیه ته‌نها له‌سه‌ر یاریزانه ئاست به‌رزه‌كانه كه زۆرترین كات تۆپ به‌ر سه‌ریان ده‌كه‌وێت و ئه‌و یاریزانانه ناگرێته‌وه كه له ئاستی نزمدا یاری ده‌كه‌ن و هاوكات خانمه یاریزانه‌كایش مه‌ترسیان له‌سه‌ر نیه هاوشێوه‌ی پیاوان.
AM:11:07:22/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3748
جار خوێنراوه‌ته‌وه