‌به‌وێنه‌.. هونه‌رمه‌ندان له‌ خۆپیشاندانی پشتگیری له‌ كوردانی ڕۆژئاوا به‌شداربوون

وێستگە ستایل-


هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان دیاری قه‌ره‌داغی و شوان عه‌توف و هانی دوێنێ هه‌ینی له‌ شاری سلێمانی به‌شداریان له‌ خۆپیشاندانی پشتگیری كردن له‌ كوردانی ڕۆژئاوادا كرد.

هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی وێنه‌كانی كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی"تا زوڵم و ستەم هەبێ دەنگی نیشتمان زوڵاڵە"

یه‌كێك له‌ فۆڵۆوه‌ره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كۆمێنتی له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیوه‌ و ده‌ڵێت"لۆ دەنگت لۆ لە کوردستانی خۆمان بەرزناکەیەوە،زوڵم هەر ئەوە نییە بتکوژن زوڵم ئەوەیە مافت بخۆن بتکوژن بتچەوسێنەوە لەناوت ببەن ئەوەش هەر زوڵمە" له‌به‌رامبه‌ردا هونه‌رمه‌ند دیاری قه‌ره‌داغی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت"زۆر سوپاس سی ساڵ گۆرانی لە باشورەوە بۆ مەینەتی تۆ دەڵێم تۆ گوێچکەت بۆ بەو بەو باوانم هەڵخستوە من چیبکەم؟|"

 

پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی 18/10/2019 ، بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای كوردستان، بەشێكی بەرچاوی هاوڵاتیانی سلێمانی خۆپیشاندانی ئەنجامدا و  بەبەشداری ھونەرمەندان و چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان و چین وتووێژە جیاوازەكانی شاری سلێمانی لەشەقامی سالم (سەهۆڵەكە) تاوەكو بەردەم باخی گشتی لەهەمان شەقام خۆپیشاندان بەووتنەوەی دروشمی (بەرخۆدان شانازییە، سەربەستیی و ئازادییە) ئەنجامدرا.

 

هەر لە خۆپیشاندانەكە دروشمەكانی (بەرخۆدان شانازییە، سەربەستیی و ئازادییە- ڕۆژئاوا تەنیا نییە، كوردستان پشتیوانییە- بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و فاشیست ئەردۆغان) دەوترانەوە.

  
 
 
 
به‌شێك له‌ فۆتۆکان : وریا فەتاح


AM:10:47:19/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 6964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل