به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌وه ناتوانێت چاوه‌كانی دابخات
وێستگە ستایل-
خانمێكی چینی دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی جوانكاری بۆ پێڵوی چاوه‌كانی ئه‌نجامداوه و به‌هۆیه‌وه له‌كاتی نوستندا توانای داخستنی چاوه‌كانی نییه.
ئه‌م ئافره‌ته نزیكه‌ی 13 هه‌زار یه‌ن ی چینی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 2500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه به‌ڵام به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتووی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه توانای داخستنی چاوه‌كانی نه‌ماوه له‌كاتی نوستندا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ئاسیا وه‌ن" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م ئافره‌ته بۆ ئه‌وه‌ی وابكات چاوه‌كانی گه‌وره ببێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ پێڵوی چاوه‌كانی كردوه به‌ڵام له ئه‌نجامه‌كانی ڕازی نیه و بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت جارێكی دیكه نه‌شته‌رگه‌ری كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌نجامه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری دوه‌میش به هه‌مان شێوه‌ی یه‌كه‌م سه‌رنه‌كه‌وتوو بووه و توانای نه‌بووه چاوه‌كانی دابخات و نه‌شته‌رگه‌ری سێهه‌می بۆ ئه‌نجامدراوه و پزیشكه‌كان پێیان وتوه كه به‌م نزیكانه‌ی و دوای چاره‌سه‌ر بوونی برینه‌كانی ده‌توانێت چاوه‌كانی دابخات و له به‌رامبه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی توانیویه‌تی 5 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌ربگرێته‌وه له‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ كردووه.
PM:12:00:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 6784
جار خوێنراوه‌ته‌وه