ده‌رون گێژه‌ن به‌ڵێنێك به ئامانج بابانی ده‌دات
وێستگە ستایل-
ده‌رون گێژه‌ن ڕاگه‌یاندنكار و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی k24 خه‌مباره به كۆچی دوایی هاوڕێ و هاوپیشه‌كه‌ی و له‌ڕێی پۆستێك كه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاویكردۆته‌وه به‌ڵێنێك به هاوڕێكه‌ی ده‌دات.
ده‌رون نوسیویه‌تی" مردن نزیکترین پرسی ژیانمانە! ئامانج گیان گەر بریارت دابوو ئەوەبکەیت کە روویدا ئەوا با لە ئاسمانبێت تا رۆژی خۆی، وەئەگەر بریارت لەسەر درابوو وا برۆیت بە یەقینەوە ئەمە دەڵێم گەر درێخیمکرد لە بەدواداچوونم بۆ ھەڵماڵینی ئەم تاوانە ئەوا ھەڵبەت نە ھاوپیشەتبووم نە ھاورێ تەحەمولی ھەموو باجێکیش دەکەم."
ده‌شڵێت "ئامانج یەک لەو ھاوپیشانەمبوو لەھەر دۆخێکی ناھەمواری پیشەییمدا بۆی دەنووسیم و پشتیوانی خۆی بۆ دەرەبریم، بەڵام بەداخەوەم من ئێستا ناتوانم ھیچت بۆ دەربرم لەو بەڵێنە زیاتر کەلەسەرەوە داومە."
شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شاره‌زوور ئامانج بابانی، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسه‌ری، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردسات و منداڵه‌كه‌یان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە.
AM:09:15:17/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 265064
جار خوێنراوه‌ته‌وه