بوكه‌ڵه‌ی مراوی یاریه مه‌ترسیداره‌كه‌ی منداڵان
وێستگە ستایل-
كه‌م منداڵ هه‌یه كه بوكه‌ڵه‌ی مراوی گه‌رماوی نه‌بێت، ئه‌م یاریه منداڵه‌كان عاشقین به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان سه‌لماندویانه كه ئه‌م جۆره بوكه‌ڵه‌یه مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی منداڵان.
پزیشكان باس له‌و ده‌كه‌ن ته‌واوی ئه‌و بوكهڵانهی كه له گه‌رماو ده‌هێڵرێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌وه ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌كتریا و زینده‌وه‌ری بكوژ و مه‌ترسیدار، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌م بوكه‌ڵه‌یه بكه‌یت به دوو به‌شه‌وه ئه‌وه له ناویدا بڕێكی زۆر له پیسی ده‌بینیت و ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی به‌كتریای قۆڵۆن ی مه‌ترسیداره كه ڕه‌نگه ببێته هۆی سكچوون و دڵتێكهه‌ڵاتن.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه له‌كۆی 5 بوكه‌ڵه كه له گه‌رماو داده‌نرێت 4 جۆری بوكه‌ڵه هه‌ڵگری به‌كتریای مه‌ترسیدار بوون، ئه‌مه له كاتێكدا دێت زۆركات منداڵان ئه‌م جۆره بوكه‌ڵه‌یه ده‌خه‌نه ده‌میانه‌وه له گه‌رماو و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر چاو و كۆئه‌ندامی هه‌رس دروست ده‌كات.
PM:01:04:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5504
جار خوێنراوهتهوه