ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه له زانكۆی "تسۆكۆبا" ی ژاپۆنی ئاشكرایان كردوه كه خواردنی گیا و ڕوه‌كه ده‌ریاییه‌كان ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری American Journal of Clinical Nutrition بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵی خایاندوه و تیایدا 86 هه‌زار كه‌س به‌ژداریان كردوه كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 40-69 ساڵدا بووه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ژاپۆن ژیاون.
ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ڕوه‌كه ده‌ریاییه‌كان به‌تایبه‌ت"قه‌وزه" كان زۆر به‌سوودن بۆ دڵ و ملوله‌كانی خوێن و ئه‌و پرۆتین و ڕیشاڵانه‌ی له‌ناو گیای ده‌ریاییدا هه‌یه سوتاندنی چه‌وری ناو جه‌سته خێراتر ده‌كات و پرۆتینه‌كه‌شی په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
پسپۆڕان باس له‌و ده‌كه‌ن كه گرنگ نیه چه‌ند له‌م جۆره ڕوه‌كه بخورێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه كه ڕۆژانه و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بخورێت.
AM:11:08:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7408
جار خوێنراوه‌ته‌وه