پێستی به‌راز بۆ چاره‌سه‌ری سوتاوی پێست به‌كارده‌هێنرێت
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان له نه‌خۆشخانه‌ی "ماساتشوستس" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردوه كه یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ری سوتاوی پێست له‌ڕێی به‌كارهێنانی پێستی به‌راز ئه‌نجامدراوه.
پزیشكان پێستی به‌راز كه ده‌ستكاری پێكهاته‌ی بۆماوه‌ییه‌كه‌ی كراوه و ئه‌و بۆهێڵه‌ی له‌سه‌ر لابراوه كه له مرۆڤدا نیه به مهبهستیئهوهی كه سیستمی به‌رگری له‌ش ئه‌م جۆره پێسته ڕه‌ت نه‌كاته‌وه.
له ئێستادا به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره پێسته ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌یه و دوای خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست له پاشماوه‌ی پێسته سوتاوه‌كه به‌كارهێنراوه و دواتر به شاش پێسته‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه شوێنی سوتاوی پێسته‌كه زۆر زوو چاكبۆته‌وه.
به‌ڵام ناكرێت ئه‌م شێوازه‌ی چاره‌سه‌ر به‌رده‌وام به‌كاربهێنرێت چونكه هه‌ندێكجار پێست به‌رده‌ست نیه و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێچووی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه زۆره.
AM:10:50:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوهتهوه