ڤیدیۆ:ئه‌و موزیكه‌ی بۆ پێشوازی پۆتین له‌سعودیه به‌كارهێنرا بۆته جێگه‌ی باس
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیی ساتی پێشوازی كردنی پاشای سعودیه‌یان بڵاوكردۆته‌وه له‌كاتی میوانداری كردنی پۆتین له یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی له كۆشكی خۆی له سعودیه .
ئه‌وه‌ی بۆته جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه‌یه كه موزیكی گۆرانی "انت الملك" ی هونه‌رمه‌ند " رابح الصقر" له‌كاتی پێشوازی پۆتین به‌كارهێنراوه له‌كاتێكدا ئه‌مه یه‌كه‌مین سه‌ردانی پۆتینه بۆ ئه‌و وڵاته دوای 12 ساڵ.
مه‌لیك سه‌لمان و شازاده‌ی جێ‌نشین محمد بن سه‌لمان به یه‌كه‌وه پێشوازیان له پۆتین كرد دوای ئه‌وه‌ی 12 ساڵه سه‌ردانی سعودیه‌ی نه‌كردوه.
PM:01:43:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 15704
جار خوێنراوه‌ته‌وه