‌ئه‌گه‌ر كێشت زۆره‌ و ئه‌م نیشانانه‌ت تیادا ده‌ركه‌وتوه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌

وێستگە ستایل-


زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی هۆکاری گه‌لێک نه‌خۆشی و کێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌ن و ترسناکه‌،  به‌ڵام بوونی هه‌ندێک نیشانه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ به‌ خێرایی کێشت دابه‌زێنێت و چیتر پشتگوێ نه‌خرێت، دكتۆر کامەران ڕەسوڵ پسپۆڕی زانستی خوراک و نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باسی لێوه‌ ده‌كات.

- ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌ڵه‌وی :

1- ماندوو بوون و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی دوای که‌مترین جووڵه‌ و چالاکی ڕۆژانه‌،  وه‌ک ڕۆیشتن به‌ پێ یان سه‌رکه‌وتن به‌ قادرمه‌دا.

2-ته‌سک بوونه‌وه‌ی جل و به‌رگ، ئه‌گه‌ر جله‌کانت چیتر به‌ به‌رت نه‌بوو به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی که‌مه‌ر مانای ئه‌وه‌یه‌ چه‌ند کیلۆیه‌ک چه‌وری له‌ ناوچه‌ی ورگ کۆبۆته‌وه‌.

3-  تووشبوون به‌ هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک : نه‌خۆشی شه‌کره‌ ، به‌رزی فشاری خوێن ، نه‌خۆشیه‌کان دڵ ، به‌رزی کولیستڕۆڵ و چه‌وریه‌کان ، لاوازی سێکسی.

4- پرخه‌پرخ کردن له‌ کاتی نوستن.

5- ئازاری ئه‌ژنۆ و پێ و پشت و ئاوسانی قاچ و پێ.

6- هه‌ست کردن به‌ برسیه‌تی به‌رده‌وام و تێر نه‌بوون.

7-  گۆشه‌گیری و خه‌مۆکی و حه‌زکردن به‌ ته‌نیایی و نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌.

8- تێكچوونی خه‌و ، که‌م خه‌ویی یان خه‌وڵوایی به‌رده‌وام و زۆر نوستن .

 هه‌میشه‌ له‌ یادمان نه‌چێت دابه‌زینی کێش زۆر گرنگه‌ به‌ڵام قه‌ڵه‌و نه‌بوونه‌وه‌ گرنگتره‌ .


PM:12:41:13/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل