ڤیدیۆ: هاوڵاتیانی تورك به هێرشی وڵاته‌كه‌یان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ڕازین؟
وێستگە ستایل-
دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێرشی سه‌ربازی كرده سه‌ر كوردستانی ڕۆژئاوا كه ده‌كاته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا ئه‌م بابه‌ته لێكدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌ردۆگان باسی له‌وه كردوه كه هۆكاری ئه‌م هێرشه‌یان دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامه، به‌ڵام ئایا هاوڵاتیانی تورك پشتگیری ئه‌م شه‌ڕه ده‌كه‌ن؟
پێگه‌ی bbc ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا بۆچوونی چه‌ند هاوڵاتیه‌كی تورك وه‌رگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یاندان.
یه‌كێك له هاوڵاتیه‌كان ده‌ڵێت" له ئێستادا ئه‌م هێرشه سه‌ربازیه‌م پێ باش نییه و پشتگیری ناكه‌م چونكه دۆخی ئابوری توركیا زۆر باش نییه و جگه له‌وه‌ش ئێمه ده‌چینه زه‌وی وڵاتێكی دیكه‌وه و داگیری ده‌كه‌ین "
هاوڵاتیه‌كی دیكه پێی وایه ئه‌گه‌ر توركیا هێرشی بكرێته سه‌ر ئه‌وه ئاساییه پارێزگاری له خۆی بكات به‌ڵام هیچ وڵاتێك نه‌بووه به‌قسه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردبێت و سه‌ركه‌وتوو بوبێت" گه‌نجێكی تورك ده‌ڵێت" ئه‌م هێرشه سه‌ربازیه‌ی حكومه‌تی توركیا پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و مه‌ترسیانه ببینه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه بێته پێشمان"
به بۆچوونی پیاوێكی به ته‌مه‌نی تورك خراپترین جۆری ئاشتی هێشتا له جه‌نگ باشتره.
ڕۆژی 9ی 10ی 2019 توركیا هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كوردستانی ڕۆژئاوا ده‌ستی پێكرد و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له شه‌هید و برینداری كورد هه‌یه.
AM:10:49:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 11064
جار خوێنراوه‌ته‌وه