عه‌بدوڵا په‌شێو نامه‌یه‌كی بۆ سایتی فه‌رمی سه‌رۆكی ڕوسیا نارد
وێستگە ستایل-
شاعیری ناسراوی كورد عه‌بدوڵا په‌شێو وه‌ك هه‌ڵوێستێكی كوردایه‌تی نامه‌یه‌كی بۆ سایتی فه‌رمی سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمێر پۆتین ناردووه و داواش ده‌كات هه‌مولایه‌ك نامه بنوسن بۆ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه‌ی كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر كپ كردن و خامۆشكردنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌م شه‌ڕه‌ی به‌رۆكی كوردانی ڕۆژئاوای گرتووه.
په‌شێو ده‌ڵێت "سڵاوتان لێ بێ،ئەوەی لەسەر خنکان بێ دەست بە پووشێکیشەوە دەگرێ.
ئەمڕۆ نامەیەکم بۆ سایتی فەرمیی سەرۆکی ڕووسیا نووسی و گەیشت. نامەکە (بە گوێرەی بەرسڤی ئۆتۆماتیکی) دوای ٢٤ سعات، وەک نامەیەکی کراوە، بڵاو دەکرێتەوە. وام پێ باشە، هەموو لایەک نامە بنووسن، بەتایبەتیش بۆ سەرکردایەتیی وڵاتانی کاریگەر، گلەیی لە هەندێکیان (بەتایبەتی ڕووسیا و ئەمەریکا) بکرێ، هەروا سوپاسی وڵاتانی وەک فەرەنسا و سکەندیناڤیاش بکرێ، هەرچەند هێشتا کردەوەمان نەبینیوە و لە خوارەوە دەقی نامەکە بە ڕووسی و کوردی دەخەمە بەر چاوی ئێوەی ئازیز. (نەدەبوایە، نامەکە لە ١٠٠٠ پیت تێپەڕێ).
لینکی سایتی پووتین بۆ ئەوانەی دەیانەوێ دەنگ هەڵبڕن، بەتایبەتی کوردانی ڕووسیا:
https://pravo.media/kak-pravilno-napisat-otkrytoe-pismo-pr…/
Уважаимый Владимир Владимирович,
Получил обраование в Москве, писатель, переводчик Пушкина на Курдский. Я как поклонник Русской культуры, сообщаю вам, что, Ваше вето на уничтожение Курдов останется в нашей национальной памяти на всегда. Я заверяю Вас, что у курдского народа, несмотря на все беды, есть будущее, в отличие от Эрдогана, который вышел на финишную прямую своего политического пути, оставшись впервые один на один со своими решениями,без поддержки мирового сообщества.
С уважением,
Абдулла Пашеу (Курдский писатель и поэт)
ئه‌مه‌ش نامه‌كه‌ی په‌شێوه به زمانی كوردی"بەڕێز ڤڵادیمیر ڤڵادیمیرۆڤیچ لە مۆسکۆ خوێندنم تەواو کردووە. نووسەر و وەرگێڕی پووشکینم بۆ سەر زمانی کوردی. وەک هەوادارێکی فەرهەنگی ڕووسی بە جەنابتان ڕادەگەیەنم، کە دەنگدانتان بۆ قڕکردنی کوردان هەتا هەتایێ لە زەینی نەتەوەییمان ناسڕێتەوە. دڵنیاتان دەکەم، کە گەلی کورد، لەگەڵ ئەو هەموو نەهامەتییانەی بە سەری هاتوون، ئایندە دەباتەوە، بە پێچەوانەی ئەردۆگان، کە ڕێگەی سیاسی لەبەر دەمیا گەیشتۆتە بنبەست و ئێستا بە تاقی تەنیا، بێ پشتەوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بڕیارەکانی دەدا.
وێڕای ڕێزم بۆتان.. عەبدوڵڵا پەشێو"
په‌شێوی مه‌زن وه‌ك شاعێرێكی كورد په‌روه‌ر به‌رده‌وام له هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی ڕوبه‌ڕوی كورد بۆته‌وه هه‌ستی به به‌رپرسیارێتی كردووه و له‌ڕێی نوسینه‌كانیه‌وه خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خاك و نیشتیمان ده‌ربڕیوه.
AM:09:59:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8780
جار خوێنراوه‌ته‌وه