نیشانە و شێوازی چارەسەرکردنی هه‌ستیاری به گلۆتین
وێستگە ستایل-
گلۆتین جۆرێکه له پڕۆتینه که له گه‌نم و جۆ و شۆڤان دا هه‌یه و زیاتر( % ۱ ) مرۆڤ له کاتی خواردنی خۆراکێک که ئه‌م مادده‌ی تیا بێت، تووشی کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی هه‌مه‌جۆر ده‌بنه‌وه، ئه‌م حاڵه ته‌واو جیاوازه له نه‌خۆشی گه‌نم (سلیاک )، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر کامەران ڕەسوڵ پسپۆڕی زانستی خوراک و نەشتەرگەری گشتی نیشانه و هۆكار و چاره‌سه‌ری هه‌ستیاری به گلۆتین باس ده‌كات.
- نیشانەکانی :
1- سک چوون یان قه‌بزی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پیسایی بۆن زۆر ناخۆش و گۆڕانی ڕه‌نگی پیسایی.
2- ئاوسانی سک .
3- ئازاری ناوسک.
4- دڵ تێک هه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه.
5- سه‌رئێشه و بێهێزی به‌رده‌وام.
6- که‌می کێش و لاوازی.
7- که‌می ته‌رکیز له منداڵان ( ADH) .
تێبینی : ئه‌م نه‌خۆشیه به زۆری له منداڵان دا هه‌یه و که‌متر له سه‌روو هه‌ژده ساڵ دا باوه.
شێوازی ده‌ست نیشان کردنی ئه‌م نه‌خۆشییه:
له کاتی بوونی ئه‌م نیشانانه پاش خواردنی مادده‌ی گلۆتین پێویسته شیکاری خوێن و پیسایی و هه‌ستیاری و هه‌ناوبینینی پێویست ئه‌نجام بدرێت بۆ جیاکردنه‌وه‌ی له نه‌خۆشی گه‌نم و نه‌خۆشی حه‌سیات به دانه‌وێڵه که دوو نه‌خۆشی جیاوازن .
شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
1- نه‌خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ماده‌ی گلۆتینیان تێدایه.
2- ئاردی گه‌نم و جۆ و شۆڤان .
3- ساوه‌ر ، گه‌نمه‌گوتاو ، مه‌عکه‌رۆنه ، باستا ، ئیندۆمی ، شه‌عریه ، کێک ، ئیشی هه‌ویری، هتد .
4- زیاتر خواردنی برنج و گه‌نمه‌شامی و پاقله‌مه‌نیه‌کان و چه‌ره‌سات .
5- زۆر خواردنی سه‌وزه و میوه.
6- به‌کارهێنانی ته‌واوکه‌ره خۆراکیه‌کان.
PM:12:40:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7904
جار خوێنراوه‌ته‌وه