زاناكان سودێكی نوێی ڤیاگرایان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی "كالیفۆرنيا سانتا كرۆز" ئاشكرایان كرد به‌كارهێنانی ڤیاگرا هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ده خانه‌كان به ئاسانی وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی مۆخی ئێسك به ئاسانی بڕوێنرێته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه ئه‌نجامدرا و تیایدا زاناكان تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ڤیاگرا كه ده‌رمانی چاره‌سه‌ری لاوازی سێكسیه له‌گه‌ڵ ده‌رمانی "بلریكسافۆر" یان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی مۆخی ئێسك بڕوێننه‌وه.
دكتۆره "كامیلا فۆرسبێرگ" مامۆستا له به‌شی ئه‌ندازیاری گه‌ردیله‌ی زیندوو له زانكۆی "كالیفۆرنیا سانتا كرۆز" ده‌ڵێت" ئه‌م ڕێگه نوێیه زۆر هاوكارمان ده‌بێت له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسك هه‌یه به‌ڵام ئه‌م سیستمه ڕه‌نگه هه‌موو نه‌خۆشێك سوودی لێ نه‌بینێت"
خانه‌كانی مۆخی ئێسك ده‌كه‌وێته ناو ئێسكی ئیسفنجیهوه و كاری دروستكردنی خانه‌كانی خوێنه، له ئێستادا ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسكیان بۆ ده‌كرێت ده‌رمانی (GCSF) بۆ به‌كارده‌هێنرێت كه یارمه‌تی ئاسان كردنی ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسك ده‌دات.
به‌ڵام ئه‌م شێوازه چاره‌سه‌ره كۆنه كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌بێت له‌وانه‌ش توشبوونی ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری ڕواندنه‌وه‌ی مۆخی ئێسكی بۆ ده‌كرێت به ئازاری ئێسك.
AM:11:14:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 21092
جار خوێنراوهتهوه