ئه‌م ده‌ربڕینانه به كه‌سێك مه‌ڵێ كه هاوسه‌رگیری نه‌كردوه
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری بابه‌تێكی تایبه‌ته و هه‌ندێك كه‌س ئاره‌زوو ده‌كه‌ن زوو بچنه ئه‌م پرۆسه‌یه و هه‌ندێكی دیكه‌ش دوای ده‌خه‌ن یان هه‌ر ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری ناكه‌ن، باشتر وایه هه‌ر كه‌سێك هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت ئه‌م ده‌ربڕینانه به‌رامبه‌ری به‌كارنه‌هێنیت.
1- لەبەر ئەم هۆكارە هاوسەرگیریت نەكردوە!!
ئەگەر ئەو هۆكاری هاوسەرنەگیری كردنی خۆیت پێ دەڵێت ئەوە پێویست ناكات تۆ ئەم پرسیارە بێ مانایەی لێ بكەیت، تەنانەت ئەگەر بۆ گاڵتەش بێت چونكە ئەم وشانە برینداری دەكات.
2- دایكایەتی و باوكایەتی زۆر چێژ بەخشن:
هاوڕێكەت كە هاوسەرگیری نەكردوە بەردەوام پێویستی بەوە نیە كە باسی چێژی هاوسەرگیری و دایكایەتی و باوكایەتی بۆ بكەیت، چونكە بە وتنی ئەم وشانەی تۆ هەست بە تەنهایی دەكات، باشتر وایە ئەم بابەتانە لەگەڵ ئەو هاوڕێیەت باش بكەیت كە هاوسەرگیری كردوە.
3-كەی ئاهەنگێكمان بۆ دەكەیت؟
یەكێك لە بێزاركەرترین پرسیارەكان ئەمەیە چونكە خۆت پێش ئەوەی پرسیار بكەیت وەڵامەكەی دەزانیت.
4- تۆ لەم بابەتە تێناگەیت چونكە هاوسەرگیریت نەكردوە:
ئاگاداربە تەنانەت ئەگەر مەبەستت باشەش بێت ئەوە پێویست ناكات ئەم دەربڕینەی پێ بڵێیت و دوور بكەوەرەوە لە باسكردنی بابەتی تایبەتی ژیانت كە بزانیت ئەو زانیاری لەسەر نییە.
PM:12:09:22/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4216
جار خوێنراوه‌ته‌وه