کەی پێویستە شوێنی دورینه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بشۆردرێت؟
وێستگە ستایل-
كه‌ی ده‌بێت شوێنی دورینه‌وه بشۆردرێت؟ ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ی كاتێك كه‌سێك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت له پزیشكه‌كه‌ی ده‌پرسێت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری پێویست وه‌ربگرێت.
له ڕاستیدا شۆردنی شوێنی دورینه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری دەكه‌وێته سەر جۆری نەشتەرگەرییەکە و کردار و جۆری برینەکە.
بەڵام بەگشتی دوای 14 کاتژمێر نه‌خۆش ده‌توانێت خۆی بشوات و دوای 48 کاتژمێریش هیچ ڕێگریەک نییە لە شۆردنی شوێنی ته‌قه‌ڵی نه‌شته‌رگه‌ری چونکه برینەکە چاک دەبێتەوە و ئاو ناتوانێت بچێتە ناوی.
ده‌توانیت شوێنی ته‌قه‌ڵه‌كانت بشۆیت و خاوێنی بكه‌یته‌وه و دواتر به ڤازلین شوێنی برینه‌كه چه‌ور بكه‌یت،ڕۆژانە جارێک یان دووجار بۆ یارمەتیدان و ئاسانکردنی چاک بوونەوەی برینەکە.
ته‌داوی كردن ده‌كه‌وێته سەر بڕیاری پزیشك و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وه پزیشك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌خۆشه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه.
س: زانیاری پزیشکی دروست
PM:12:06:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3636
جار خوێنراوه‌ته‌وه