هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ عاشقانی خواردنه‌وه گازیه‌كان
وێستگە ستایل-
عاشقانی خواردنه‌وه گازیه‌كان و شیرینه‌كان و ئه‌و خواردنه‌وانه‌ش كه بۆدابه‌زاندنی كێش ده‌بن هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌بیستن له‌سه‌ر خواردنه‌وه تایبه‌ته‌كه‌یان.
به‌گوێره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له 10 وڵاتی ئه‌وروپی بۆ ماوه‌ی 19 ساڵ و له‌سه‌ر 450.000 كه‌س ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه په‌رداخێك یان دوو په‌رداخ و زیاتر له هه‌ریه‌ك له خواردنه‌وه گازیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه سۆده‌یان تیادایه ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی مردنی پێش وه‌ختیان زۆر زیاتره له‌چاو كه‌سێك كه له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كه‌متر له یه‌ك په‌رداخ ده‌خواته‌وه .
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری "جاما" ی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه دوو په‌رداخ یان زیاتر له خواردنه‌وه گازیه به‌تامكراوه‌كان به شه‌كر ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس زۆر زیاد ده‌بێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خواردنه‌وه تایبه‌ته‌كان به دابه‌زاندنی كێش ده‌خۆنه‌وه ئه‌وه مه‌ترسی مردنیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن زیاد ده‌بێت.
دكتۆر شارۆن هوریشبیرجكویست، مامۆستای یاریده‌ده‌ر له كۆلێجی پزیشكی له زانكۆی ئیمۆری له ئه‌تلانتا ده‌ڵێت"به‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه زۆر خواردنه‌وه‌ی ئه‌م خواردنه‌وانه ئاستی شه‌كری ناو خوێن زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ده‌رچه‌ی گه‌ده لاواز ده‌بێت و ئه‌گه‌ری هه‌وكردنی گه‌ده زیاد ده‌كات چونكه به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی ناو گه‌ده گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس زۆر ده‌بێت.
كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا مانگی دووی ئه‌مساڵ نوێترین توێژینه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر زیان و مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه گازیه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئاشكرا كرد و تیایدا هاتووه" خواردنه‌ی یه‌ك بۆدوو جۆری خواردنه‌وه گازیه‌كان و به‌تامكراوه‌كان به شه‌كر مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی مێشك و دڵ و مردنی پێش وه‌خت له‌و خانمانه‌دا زۆر زیاد ده‌كات كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه.
AM:11:38:21/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 6696
جار خوێنراوه‌ته‌وه