چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ئاشكرای ده‌كات مۆبایله‌كه‌ت هاك كراوه
وێستگە ستایل-
پرۆگرامی جیاواز هه‌یه كه جێگیر ده‌كرێت له ئامێره زیره‌كه‌كاندا و له‌ڕێی ئه‌م نیشانانه‌وه ده‌توانیت بزانیت مۆبایله‌كه‌ت هاككراوه و پرۆگرامی سیخوڕی له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دانراوه.
1- ئه‌پلیكه‌یشنی نامۆ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌بینیت:
بێ ئه‌وه‌ی خۆت هیچ ئه‌پلیكه‌یشنێكت دابه‌زاندبێت پرۆگرامی نامۆ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت دروست ده‌بێت.
2- زۆر زوو شه‌حنی مۆبایله‌كه‌ت داده‌به‌زێت:
پرۆگرامه‌كانی سیخوڕی به‌رده‌وام چالاكه و بۆ ئه‌وه‌ش زۆر زوو شه‌حنی مۆبایل داده‌به‌زێنێت، له‌كاتێكدا مۆبایله‌كه‌ت پێشتر هیچ كێشه‌ی شه‌حنی نه‌بووه.
3-تێكستی جیاواز ده‌بینیت:
تێكستی جیاواز ده‌گات به ده‌ستت به‌جۆرێك مۆبایله‌كه‌ت له هه‌ڵه‌ی پرۆگرامه‌كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه.
4-مۆبایله‌كه‌ت گه‌رم ده‌بێت:
ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی هه‌بوونی پرۆگرامی سیخۆڕی له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت بێ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كاریبهێنت.
5-ئه‌نته‌رنێت له مۆبایله‌كه‌ته‌وه زۆر به‌كارده‌هێنرێت:
به‌كارهێنانی ئه‌نته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی ئاسایی دیاره و كاتێك پرۆگرامی سیخوڕی و نامۆ له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت هه‌بێت ئه‌وه ئه‌نته‌رنێت زۆر به‌كاریدێت له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت.
PM:12:05:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4164
جار خوێنراوه‌ته‌وه