زیانه‌كانی به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س بۆ پاراستنی پێستیان له زیانه‌كانی نیشكی خۆر دژه خۆر به‌كارده‌هێنن به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه زیانه‌كانی زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره كرێمه‌ی ئاشكرا كردوه.
ده‌رئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی تیایدا هاتوه به‌رده‌وام به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر ده‌بێته هۆی كه‌می ڤیتامین D له جه‌سته‌دا كه بۆ به‌هێزی ئێسكه‌كان پێویسته و له‌ش له‌ڕێی به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
دكتۆر هنری لیم سه‌رۆكی پێشووی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی كرێكی دژه خۆر ده‌ده‌ن له ته‌واوی جه‌سته‌یان و بۆ ئه‌وه‌ش بڕێك هێنده‌ی قه‌باره‌ی تۆپێكی بچووكی گۆڵف له كرێم به‌كارده‌هێنن ئه‌مه واده‌كات توشی كه‌می ڤیتامین D ببن له جه‌سته‌یاندا.
به‌ركه‌وتنی به‌رده‌وام به تیشكی خۆر بێ به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر هۆكاری توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی پێست، به‌رده‌وام به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر هۆكاری توشبوونه به كه‌می ڤیتامین D بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی پێست بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی ته‌واو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی كرێمی دژه خۆر بزانیت.
AM:11:28:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4592
جار خوێنراوه‌ته‌وه