سێ ڕه‌فتاری دایك و باوك خوی منداڵ خراپ ده‌كات
وێستگە ستایل-
ڕه‌فتاری دایك و باوك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خووی منداڵ به جۆرێك هه‌ندێكجار دایك و باوك خۆی ده‌بێته هۆی خراپكردنی ڕه‌فتاری منداڵه‌كه‌ی.
1- ترست هەیە لە كاردانەوەی؟ :
ئەو كاتەی دایك و باوك هیچ داوایەكی منداڵ ڕەت نەكاتەوە بۆ ئەوەی منداڵەكەی نەگری و هاوار نەكات هەرچی بوێت بۆی دەكات و دەیداتێ ئەمە وادەكات منداڵ شەڕانی بێت و خراپ ڕەفتار بكات.
2- دۆزینەوەی بیانوو بۆ ئەو هەڵانەی ئەنجامی دەدات :
هەندێ لە دایكان و باوكان كاتێك منداڵەكەیان كارێكی هەڵە بكات ئەوە بە ناوی ئەوەی " منداڵە" ئاساییە بەلایانەوە، بەڵام ڕاست وایە ئەو كاتەی منداڵ هەڵە دەكات فێر بكرێت داوای لێبوردن بكات و بەناوی ئەوەی منداڵە ڕێگە نەدرێت هەموو هەڵەیەك ئەنجام بدات .
3- ڕێگە نادەیت بەوەی كەس لێی توڕە ببێت :
بێگومان كەس داوای ئەوەت لێناكات ڕێگە بدەیت هەموو كەسێك چی پێ خۆشە لە منداڵەكەتدا دروستی بكات و بەو جۆرەی پێی باشە ڕەوشتی فێر بكات بەڵام ئەو كاتەش كە هەڵە دەكات ئاسایی بێت بەلاتەوە ئەو كەسەی هەڵەكەی لێ بینیوە لێی توڕە ببێت و بۆی ڕاست بكاتەوە .
AM:10:50:19/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4564
جار خوێنراوهتهوه