پریانكا به ڤیدیۆیه‌كی ڕۆمانسی پیرۆزبای ڕۆژی له‌دایكبوونی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ری به‌ڕه‌گه‌ز هندی پریانكا چۆبرا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز پیرۆزبای یادی له‌دایكبوونی له نی‌ك جۆناس ی هاوسه‌ری كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی 27 ساڵی ته‌مه‌نیه‌وه له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر.
چۆبرا له ڤیدیۆكه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی ڕۆمانسی هه‌ردوكیانی تیادا كۆكردۆته‌وه وه‌ك یاد خستنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و كاتانه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌ریان بردوه، پریانكا 10 ساڵ له نی‌ك جۆناسی هاوسه‌ری گه‌وره‌تره و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌یان نوسیویه‌تی" ڕوناكی ژیانم.. هه‌موو ئه‌مڕۆیه‌كم باشتره له دوێنێ كه به‌یه‌كه‌وه به‌سه‌رمان بردوه و تۆ شایه‌نی هه‌موو به‌خته‌وه‌ریه‌كی له جیهاندا ، سوپاس بۆتۆ كه ئه‌وه‌نده به‌خشنده‌یت.. له‌دایكبوونت پیرۆز"
PM:12:06:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 5736
جار خوێنراوه‌ته‌وه