ڤیدیۆ: دواین ده‌ركه‌وتنی كه‌یت هه‌رای ناوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆقه‌ی كامبریدج كه‌یت میدلتۆن ماوه‌یه‌كی زۆر نیه بۆته خاوه‌نی منداڵی سێهه‌می "شازاده لویس" به‌دیاریكراوی له مانگی 4 ی 2018 منداڵی سێهه‌می هاتۆته دنیاوه به‌ڵام قسه و باسی زۆر ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه دووگیان بێت به منداڵی چوارهه‌می.
عاشقانی عه‌رشی شاهانه‌ی به‌ریتانیا لێكدانه‌وه‌ی جیاواز له‌سه‌ر دواین ده‌ركه‌وتنی كه‌یت كردوه له‌و كاته‌ی كه‌یت و شازاده ولیام به‌یه‌كه‌وه شازاده جۆرج و شا‌رلۆت ده‌به‌نه‌وه بۆ خوێندنگه له یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندندا .
باس له‌وه ده‌كرێت كه كه‌یت قژی كورت كردۆته‌وه و هه‌مان كاری كردوه ، یه‌كێك له هه‌واداره‌كانی ئه‌م خانمه له تویته‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ی له كه‌یت كردوه ئایا كه‌یت دووگیانه؟ یه‌كێكی دیكه ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی كه‌یت دووگیان ده‌بێت ستایلی قژی ده‌گۆڕێت و سكی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت" و سێهه‌میان ده‌ڵێت" كه‌یت ستایلی قژی گۆڕیوه من دڵنیام له‌وه‌ی دووگیانه"
AM:10:41:18/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3116
جار خوێنراوه‌ته‌وه