ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت 3 ساڵ بچێته سه‌ر ته‌مه‌نت ڕۆژانه ئه‌م كاره بكه
وێستگە ستایل-
توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی 13 خولهك چالاكی وه‌رزشی ڕۆژانه ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ درێژ ده‌كات.
بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌زاران داتا له سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆكراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه كه پێویست ناكات ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له هۆڵی یانه وه‌رزشیه‌كان و یاری له‌شجوانی ئه‌نجامبدرێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی سووده ته‌ندروستیه‌كانی به‌ڵكو ڕۆژانه یه‌ك چاره‌كه كاتژمێر له چالاكی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ببیته خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی باش.
ده‌توانیت ڕۆژانه ته‌نها 13 خولهك چالاكی وه‌رزشی وه‌ك ڕاكردن بۆ ماوه‌یه‌كی كورت یان پاسكیل سواری یان بڕینی چیمه‌ن و هه‌ر یاریه‌كی ئاسان كه ئاره‌زووی بكه‌یت ئه‌نجامی بده‌یت به‌رده‌وام ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكیانه 3 ساڵ له ته‌مه‌نت درێژ ده‌كات و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ماوه‌ی 25 خولهك چالاكی وه‌رزشی ده‌كه‌ن ڕۆژانه ئه‌وه 4 ساڵ ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی هیچ وه‌رزش ناكه‌ن.
AM:10:04:17/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4672
جار خوێنراوهتهوه