تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كه‌سایه‌تی نێرگزی
وێستگە ستایل-
كه‌سایه‌تی نێرگزی بەمانای عاشق بوونی خودی و عاشق بوونی جەستە دێت و زیادە ڕۆییەکی زۆری تێدایە هه‌تاكو دەگاتە ڕادەیەک لە چێژ وەرگرتن و خود پەرستی وبەخۆدا هەڵدان نقووم دەبێت.
نێرگزی واتا ئەوانەی کە بەتەنها خۆیان خۆش دەوێت و بە کەم ته‌ماشای بەرامبەریان دەکەن و حەزیان وایە هەر گرنگی دان بەوان بێت و ڕۆڵی ئەوان بێت و ئەم حەزکردنەی ئەوان سنوری تێپەڕاندوە.
نیشانەکانی
1- زیاد لە پێویست لەخۆی ڕازیەو خۆی بەگەورە دەزانێت
2- کەسانی تر زۆر بە بچوکی دەبینن
3- زیاد لە پێویست گرنگی بە ڕوخسار و شێوەی ڕۆیشتن و قسەکردن و نان خواردن و هتد دەدات بەڵام ناوەڕۆكی بێ بنەمایە.
4-سۆز‌و خۆشەویستی بۆ کەسانی چواردەوری نیەو هەر وەردەگرێت و نابەخشێت.
5- کەسێکی هەلپەرستە لە پەیوەندی بە چوار دەوریدا.
6- هاوڕێی بەردەوامی کەسی نیەو هەر جارەی لەگەڵ کۆمەڵە خەڵکێکە.
ئا: ئیدریس نامق بابانی
توێژەری دەروونی
PM:12:33:28/08/2019
ئه‌م بابه‌ته 8284
جار خوێنراوه‌ته‌وه