‌‌تایبەت بە هاوسەران...بەگوێرەی تەمەن پێویستە مانگی چەند جار سێكس بكرێت؟

وێستگە ستایل-


بێگومان پەیوەندی سێكسی ڕۆڵێكی سەرەكی دەبینێت لە پتەوی پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان و یەكێكە لە هۆكارەكانی نوێبوونەوەی خۆشەویستی، بەڵام بە گوێرەی تەمەن ئارەزوو كردن بۆ ئەم پەیوەندیە دەگۆڕێت .

لەڕێی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە سەنتەری " Institute Kinsey:  " بڵاوكراوەەتەوە تیایدا ژمارەكانی ئارەزووكردن بۆ سێكسی ڕونكردۆتەوە كە بە گوێرەی تەمەن جیاوازە و بەڵام ژمارەكان لەیەك زۆر دوور نین .


تەمەنی 18-29 ساڵ -112 جار سێكس  لە ساڵێكدا و ئەمەش دەكاتە 9 جار لە مانگێكدا .

تەمەنی 30-39- ساڵ ئارەزووی سێكسی دەبێتە 86 جار لە ساڵێكدا و 7 جار لە مانگێكدا .

تەمەنی 40-49- ساڵ ئارەزووی سێكس كەمدەبێتەوە بۆ 69 جار لە ساڵێكدا و ئەمەش دەكاتە 6 جار لە مانگێكدا .

و ئەم ژمارانە كەم دەبێتەوە ئەو كاتەی مرۆڤ دەگاتە تەمەنی 50 ساڵی بەجۆرێك دەگاتە 1 جار لەهەفتەیەكدا و تەنانەت كەمتریش بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی لە هۆرمۆنەكانی جەستەی هەریەك لە پیاوان و خانمان ڕوودەدات .

دەتوانیت ئەم خشتەیەی سەرەوە بۆ دیاركردنی جیاوازی ئەم پەیوەندیە لەگەڵ هاوسەرەكەت بەكاربهێنیت ، و ئەگەر كێشەیەكتان  هەبێت لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ هاوسەرەكەت پێویستە باسی بكەیت ،  ئەوەشت بیر بێت زۆر ماندوێتی و منداڵبوون و ماوەی سووڕی مانگانە و دۆخی دەرونی كاریگەریان دەبێت لەسەر ژمارەی ئەم پەیوەندیە لەنێوان هاوسەرەكاندا .
  


PM:06:01:23/08/2019


ئه‌م بابه‌ته 93304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌