به‌وێنه.. نه‌جمه‌دین غوڵامی ڕه‌خنه له مه‌زهه‌ری خالقی ده‌گرێت
وێستگە ستایل-
دوای 38 ساڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی گه‌ڕایه‌وه شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زێدی له‌دایكبوونی و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی هاته ده‌نگ و تانه له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌دات .
هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌ری خالقی بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی"باقر خالقی به ئاواتی خۆی گه‌یشت و گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی كۆماری سێداره" له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته ڕه‌خنه‌ی زۆر ئاڕاسته‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌جمه‌دین غوڵامی كراوه و و داوای لێده‌كه‌ن به‌و جۆره باس له ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری كوردی مه‌زهه‌ری خالقی نه‌كات و پرسیاری ئه‌وه‌ش لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر خۆی بۆی بگونجێت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆی؟
دوێنێ 1 ی تهمووز به‌همه‌ن موراد نیا، پارێزگاری كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له زانكۆی كوردستان، رایگه‌یاند كه "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی پاسپۆرتی عیراقی یان ئێرانی نه‌بووه و ته‌نیا پاسپۆرتی به‌ریتانی هه‌بووه، كێشه بۆ ده‌ركردنی ڤیزاكه‌ی دروست بوو و به خۆشحاڵیه‌وه كێشه‌كه له ئێران چاره‌سه‌ر كراوه".
به‌همه‌ن موراد نیا وتی: "هه‌وڵی به‌رده‌واممان دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ڤیزای مامۆستا خالقی و به هاوكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵیان پێم دا كه ڤیزای بۆ ده‌ركراوه".
وتیشی: "هاتنه‌وه‌ی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی دوای 38 ساڵ بۆ شاری سنه، زێدی له دایكبوونی ئه‌و گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌ی كورد، جێگای خۆشحاڵی هه‌مووانه و سنه باوه‌شی بۆ مامۆستا خالقی كراوه‌یه".
گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی بۆ سنه له‌سه‌ر بانگهێشت و داخوازی به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆنگره‌ی ناودارانی كورده كه بڕیاره سبه‌ینێ و دووسبه‌ی له زانكۆی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌و كۆنگره‌یه‌دا ڕێز له 30 هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی ناوداری كورد له بواره جۆراوجۆره‌كانی زانست، هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ و وه‌رزش و ئه‌ده‌بیات ده‌گیردرێت كه یه‌كێكیان مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی-یه.
مەزهەری خالقی کە بەرپرسی ئینستیتیوتی كەلەپووری كوردە لە شاری سلێمانی کە لە بوارەكانی هونەر، ئەدەبیات و فۆلكلۆر چالاكی دەكات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 23 هەزار میلۆدی کۆکردووەتەوە و زیاتر لە 300 کتێبی بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی چاپکردووە و بڵاوبووەتەوە.
مەزهەری خالقی ساڵی 1939 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە زانكۆی تاران بەشی فیزیای تەواو كردووە و دواتر چووەتە رێكخراوی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی حكومەتی ئێران. بۆ ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و رەنگی سنە و كرماشان بووە.
دوای شۆڕشی ئێران و هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، خالقی نیشتمانیی دایكی جێهێشتووە و بۆ ماوەیەك لە هەندەران ژیاوە و دواتریش گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان.
PM:12:05:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 11696
جار خوێنراوهتهوه