دوو ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری دڵه‌ڕاوكێ و فۆبیا
وێستگە ستایل-
هەرکاتێک دڵه‌ڕاوكێ و فۆبیا بونە نەخۆشی ئەوە پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه و ئه‌ویش دوو بەشە و دكتۆر جەعفەر عومەر پزیشکی نەخۆشییە دەرونیەکان له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كات و ڕونی ده‌كاته‌وه.
یەکەم: چارەسەری دەرونی: لە رێگی گفتوگۆ و رێنماییەوە بە چەند شێوازێکی تایبەتی لە لایەن چارەسازی دەرونییەوە نەخۆش چارەسەر دەکرێت. ئەم جۆرە چارەسەرە پێش دەرمانەکان بەکاردەهێندرێت و بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان لێی سودمەند دەبن.
دووەم: چارەسەر بە دەرمان: بە بەکارهێنانی دەرمانی دژە خەمۆکی یان قەلەقی لابەر نەخۆش چارەسەر دەکرێت، چەندین جۆر دەرمان هەن کە دەتواندرێت بۆ چارەسەری بەکاربهێندرێن بەڵام پاش ئەوەی کە چارەسەری دەرونی سودی نەبوو یان نەخۆشەکە زۆر بێزارببوو بەسەست نیشانەکانەوە ئەوکات پەنا بۆ ئەم جۆرە چارەسەرە دەبرێت.
AM:11:54:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 8060
جار خوێنراوه‌ته‌وه