ڤیدیۆ: كه‌ژێ گۆرانیه‌كی زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ڵێته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ "كه‌ژێ هاوتا" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا یه‌كێك له گۆرانیه‌كانی هونه‌رمه‌ند "زیاد ئه‌سعه‌د" ده‌ڵێته‌وه.
"نامه‌ی بۆ من نوسیبوو" یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كانی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د و به‌شێك له فۆڵۆوه‌ره‌كانی كه‌ژێ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه وه‌ك مامی گۆرانیه‌كه به باشی ناڵێته‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه.
ماوه‌یه‌كه له نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی هونه‌رمه‌ندی ناودار زیاد ئه‌سعه‌د ده‌كرێت و ئه‌مشه‌ویش كۆمپانیای بابیلۆن له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی ده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌د ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی به درۆ خسته‌وه كه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و ده‌وترێت و به‌شێك له هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره گومانیان له ده‌نگه‌كه هه‌بووه و ده‌یانه‌وێت هونه‌رمه‌نده تایبه‌ته‌كه‌یان به ڤیدیۆ و وێنه ببینن بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی دڵنیا ببنه‌وه.
AM:09:34:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 13476
جار خوێنراوه‌ته‌وه