ئه‌و خانمانه‌ی جه‌سته‌یان شێوه‌ی سێویه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و خانمانه‌ی چه‌وری له ناوچه‌ی ورگ و كه‌مه‌ریان كۆبۆته‌وه و پێیان ده‌وترێت" جه‌سته سێوی" ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زۆره.
زاناكان له زانكۆی " ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین" ی پزیشكی له نیویۆرك هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له ده‌وری جگه‌ر و په‌نكریاس واده‌كات جۆرێك مادده‌ی كیمیاوی ژه‌هراوی له‌ناو خوێندا دروست ببێت هۆكار بێت بۆ توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌و خانمانه‌ی جه‌سته‌یان له شێوه‌ی سێوه ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك زۆر زیاتر ده‌بێت له‌چاو ئه‌و خانمانه‌ی چه‌وری له ده‌وری ورگ و كه‌مه‌ریان كۆنه‌بۆته‌وه، ئه‌و كاته‌ی خانمان ده‌چنه ته‌مه‌نی نائومێدی ئه‌وه گۆڕانكاری له شێوه‌ی جه‌سته و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری ده‌وری ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان دروست ده‌بێت و چه‌وری زیاتر له ده‌وری ئه‌ندامه‌كانی له‌شیان كۆده‌بێته‌وه نه‌ك له‌ژێر پێستیان"
AM:09:08:02/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 4152
جار خوێنراوه‌ته‌وه