سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا" ئه‌ساڵه هونه‌رمه‌ند نییه"
وێستگە ستایل-
ده‌كرێت جارێكی دیكه ئه‌ساڵه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دیمه‌شق و گۆرانی بڵێت؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه له سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان "زوهێر ڕه‌مه‌زان" كرا و وه‌ڵامه‌كه‌ی بووه باسێكی گه‌رمی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و باس له‌وه ده‌كات ئه‌وه كاری ئه‌و نیه بگه‌ڕێته‌وه یان نا و ئه‌وه ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
هونه‌رمه‌ند و به‌ڕێوبه‌ری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی سوریا زوهێر ڕه‌مه‌زان باس له‌وه ده‌كات به گوێره‌ی یاسا هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ناوی خۆی له سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان تۆمار نه‌كردبێت ئه‌وه پێی ناوترێت هونه‌رمه‌ند و ئه‌ساڵه‌ش ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوه و له ڕووی یاساییه‌وه ناكرێت به ئه‌ساڵه بوترێت هونه‌رمه‌ند"
ئه‌ساڵه یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه ناوداره‌كانی سوریا له‌دایكبووی ساڵی 1969 یه و به‌هۆی خراپی دۆخی ژیان له سوریا ئێستا له‌و وڵاته نه‌ماوه و زۆرێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی سوریا ئێستا له وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی ده‌ژین.
AM:09:29:17/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 5252
جار خوێنراوه‌ته‌وه