‌بەشێوەی زمانتدا بزانە چ نەخۆشییەکت هەیە

وێستگە ستایل-


ڕەگە پێت سەیر بێت بەڵام زمانت دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ زانینی تەندرووستیت، کاتێک شێوەی زمانت یاخوود ڕەنگی دەگۆڕێت پێویستە بچیت بە هانایەوە و بزانیت "stethnews" هۆکارەکەی چییە، بەپێی بڵاوکراوە تەندرووستییەکانی ماڵپەری
ئەگەری هەیە زمانت تووشی کۆمەڵێک شێواز و ڕەنگی جیاواز ببێت لە کاتی تێکچونی تەندرووستیتدا:

پەڵەی سپی لەسەر زمان:
لێرەدا شتێک هەیە کە ناو دەمت بێزار دەکات و ئەمە زیاتر لە جگەرە کێشەکاندا دەبینرێت، ڕەنگە ئەمە سەرەتا ئازاری نەبێت بەڵام بەلایەنی کەمەوە ٥%ئەگەری هەیە بببێتە شێرپەنجە، بەڵام ئەگەر جگەرە کێش نەبیت ئەوا ڕەنگە شتێکی زبر بەر زمانت کەوتبێت کە بەلایەنی زۆرەوە ماوەی ٢ هەفتەی دەوێت بۆ چاکبوونەوە، ئەگەر نا دەبێت سەردانی پزێشک بکەیت.

سپی بوونی زمان:
ئەمەیان خراپترە لەوەی کە تەنها پەڵەی سپی هەبێت لەسەر زمانت، لێرەدا هەموو زمانت سپی دەبێت، کە بەهۆی جۆرە کەڕویەکەوەیە، هۆکاری تووشبوون بەمەش ڕەنگە بەهۆی دەرمانی ئەنتیبایۆتیک(دژە هەوکردن)بێت یاخود لەو کەسانەی سیستمی بەرگریان زۆر لاوازە، بۆیە ئەمە زیاتر لەو کەسانەدا دەبینرێت کە شەکرەیان هەیە یاخود نەخۆشی دژبەخۆ، منداڵان.

سووربوونی شێوە شلیکی:
ئەگەر زمانت سوور بێت ئاسایی نیە و ئەمە پێت ڕادەگەیەنێت کە کەمی ڤیتامینت هەیە بەتایبەتی ڤیتامین (بی١٢)یاخود کەمی ئاسن.

زمانی قاش و چرچ:
ئەمە هۆکارەکەی تەمەنە، بەڵام ئەگەر ئاگاداری ناو دەمت نەبیت، کێشەت بۆ درووست دەبێت، رەنگە هەست بە ئازار بکەیت و تەنانەت کێشەی هەناسەت بۆ درووستبێت لەگەڵ کەمی پاک و خاوێنی ددانەکان.

زمانی ڕەشی موودار:
زمانت قاوەیی یان ڕەش دەبێت وەک ئەوەی مووی پێوەبێت، ئەمە کێشەیەکی تەندرووستی نیە، بەڵام ئاگادارکەرەوەیە بۆ ئەوەی کە بە باشی ئاگاداری ناودەمت بیت، ئەو خواردنەوانەی "کافایین" یان تێدایە  یان جگەرە هۆکارە.

پەڵەی سوور:
ئەمە هەندێک جار دەر دەکەوێت، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی هەتبێت ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی شێرپەنجەی زمانت هەیە، بۆیە زوو بە دەمییەوە بچۆ.

زامی بە ئازار:
ئەگەر زمانت تووشی برین و زامی بە ئازار بوو، مانای وایە سترێست هەیە، ئەم برینانە لە ناوەوەی ڕوومەت و و دەم دروست دەبێت و زۆر نارەحەتت دەکات، بە تایبەت لە ٤ ڕۆژی سەرەتادا، لە ماوەی ٢ هەفتەدا نامێنێت.

جگە لە گۆڕینی شێوەی زمانت، پێویستە بزانیت چۆن هەست دەکەیت لە زمانتدا، بۆ نموونە ئەگەر هەستت بە سووتانەوەی زمانت کرد، ئەوا ڕەنگە مانای ئەوە بێت کە لە سووڕی مانگانە وەستاویتەتەوە، هەندێک جاریش ڕەنگە بەهۆی هەویرێکی ددانی هەڵەوە بێت.


PM:04:37:10/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 13160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل