نیشانهكانی توشبوونی چاو به ئاوی سپی و جۆرهكانی
وێستگە ستایل-
ئاوی سپی واتە دروستبوونی پەڵە و تەڵخی لە هاوێنەی سروشتی ناو چاودا، دکتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی چاو نیشانه و جۆرهكانی توشبوونی چاو بهم نهخۆشییه لهم بابهتهوه باس دهكات.
جۆرەکانی ئاوی سپی:
-ئاوی سپی ناکامڵ: واتە بەشێکی هاوێنەکە سپی بووە نەک هەمووی، لەوانەیە بەشی ناوەڕاست یان کۆتاییەکانی یان کەپسولەکەی سپی ببێت.
- ئاوی سپی کامڵ یان پێگەشتوو: هەموو هاوێنەکە سپی دەبێت و بینایی چاوەکە زۆر لاواز دەبێت.
نیشانەکانی توشبوونی چاو به ئاوی سپی:
لەبەر ئەوەی ئاوی سپی بە هێواشی درووست دەبێت، کەسی توشبوو لە سەرەتاوە گرفتی ئەوتۆی نابێت، تەڵخییەک لە بیناییدا درووست دەبێت کە دەتوانرێت بە چاویلکە یان ڕووناکی بەهێز ڕوونتر بکرێتەوە.
کاتێک ئاوە سپیەکە زۆرتر دەبێت، بینینیش لێڵتر دەبێت و نەخۆش هەست بە چەند شتێک دەکات، وەک:
1-دروستبوونی پەردەیەکی سپی یان تەمێک لەبەر بینایی چاوەکە، هەندێک جار وەکو پەڵە هەور یان دوکەڵ هەستی پێدەکات، یان وا هەست دەکات لە پەنجەرەیەکی چڵکنەوە سەیری دەرەوە دەکات.
2- خراپتربوونی بینایی لە شەواندا.
3- هەستیاربوون و بێزاربوون بە ڕووناکی و دروستبوونی پەرشوبڵاوی، بە تایبەت ئەگەر ئاوە سپیەکە ناوەڕاستی هاوێنەکەی گرتبێت کەسی توشبوو بێزاردەبێت بە تیشکی خۆر و لە سێبەردا بینایی باشترە.
4- بۆ خوێندنەوە و ئیشی نزیک پێویستی بە ڕووناکی بەهێزە بۆ ئەوەی شتەکان ببینێت.
5- هەندێک جار شتەکان بە دوان دەبینێت و سەیری هەر شتێک بکات سێبەرێکی بۆ درووست دەبێت.
6- زوو زوو چاویلکەکەی دەگۆڕێت، چونکە هەرکات ئاوە سپیەکەی زیاتر ببێت بینایی بە چاویلکەشەوە خراپتر دەبێت و ناچار دەبێت بیگۆڕێت.
7- بینینی خەرمانە و بازنەی ڕووناکی بەدەوری گڵۆپدا.
8- هەندێک جار ڕەنگی زەردباو زۆرتر دەکەوێتە پێش چاوی.
PM:12:13:10/04/2019
ئهم بابهته 9152
جار خوێنراوهتهوه