‌ئه‌گه‌ر متمانه‌ت به‌خۆت نيیه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ متمانه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

وێستگە ستایل-

گرنگه‌ مرۆڤ متمانه‌ی‌ به‌خۆی و تواناكانی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا ناتوانێت ژیانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێ بكات، ئه‌گه‌ر تۆش متمانه‌ت به‌خۆت نییه‌ ئه‌وه‌ ده‌توانیت سوود له‌م هه‌نگاوانه‌ وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی‌ متمانه‌ به‌خۆبوونت بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.

1- زۆر توند مەبە لە بڕیاردان بەسەر خۆتدا بۆ ئەو هەنگاوانەی كە نیازت هەیە لە داهاتودا وەك پلانێك بۆ خۆت پەیڕەوی بكەیت .

2- هیچكات خۆت بە هیچ كەسێك بەراورد مەكە و هەوڵمەدە ببیت بە كۆپی دووەمی هیچ كەسێك .

3- پێبكەنە : پێكەنین نهێنی بەختەوەری مرۆڤە و زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی ئەو پەستانە دەرونیانەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی مرۆڤدەبێتەوە.

4- سەركەوتنەكانت بیر خۆت بهێنەرەوە ، ئەمە واتلێدەكات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت و جگە لەوەش بۆ هەنگاوی بەرزتر بڕۆیت .

5- داوای یارمەتی بكە : دەتوانیت بۆ بەدەست هێنانی ئەو شتانەی لە دەرەوەی تواناكانی خۆتدایە داوای یارمەتی لەو كەسانە بكەیت كە لە دەوروبەرتن .

6- هەموو ڕۆژێك هەوڵی دەستخستنی بابەتێكی نوێ بدە و هەوڵبدە هەر ڕۆژێك شتێكی نوێی تیادا تۆمار بكەیت.

7- خواردنی خۆراكی تەندروست یارمەتی بیركردنەوەی تەندروستانە دەدات ، بۆ ئەوەش پێویستە دوور بكەویتەوە لە خواردنی خۆراكی ناتەندروست و زیان بەخش .

8- چالاكبە : بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبونت زیاد ببێت پێویستە كەسێكی چالاك بیت لەڕوی دەرونی و جەستەییەوە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی تەواوی ئەو شتانە ببیتەوە كە بۆ ژیانت دێنە پێشەوە .

9- یارمەتی ئەو كەسانە بدە كە پێویستیان بە یارمەتی تۆ هەیە ئەمە وادەكات بە شێوەیەكی سروشتی لە ڕوی دەرونیەوە هەست بە ئارامی و خۆشحاڵی بكەیت .


AM:08:41:10/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 5308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌