‌خواردنی شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت

وێستگە ستایل-


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه‌ خواردنی شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ ئه‌گه‌ری به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ و كاریگه‌ریه‌كه‌ی‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا بخورێت.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ په‌یمانگای ته‌كنه‌لۆجیا له‌ بكۆیمبرا ی پورتوگالی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و ئاشكرایان كردوه‌ شۆكۆلاته‌ی‌ ڕه‌نگ تۆخ به‌هۆی بوونی مادده‌ی‌ "فلاڤۆنۆل" ی دژه‌ ئۆكسێنه‌ر توانای دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێنی هه‌یه‌.

یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی "فلاڤۆنۆل"ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێنی هه‌یه‌ و كێشی ڕێكده‌خات و توانای زوو ساڕێژكردنی برینی هه‌یه‌.

ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان كردوه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك شۆكۆلاته‌ی‌ی ڕه‌نگ تۆخیان پێدرا پزیشكه‌كان تێبینی ئه‌وه‌یان كرد كه‌ په‌ستانی خوێنی به‌ژداربووه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شاخوێن به‌ره‌كانیان هێوربۆته‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ مه‌ترسی توشبونیان به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ كه‌مده‌بێت.


AM:10:39:04/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1944 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌