‌به‌وێنه‌.. ئاسمانی فینلاند به‌ ڕه‌نگی په‌مه‌ی و سه‌وز ببینه‌

وێستگە ستایل-


 له‌ فینلاند نزیك له‌ سنوری ڕوسیا و به‌ ته‌واوه‌تی له‌ سه‌روو ڕوباری باتسۆجكی و بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێش وه‌خت هه‌بێت ڕه‌نگی ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ سه‌وز و په‌مه‌یی.



پاكی ژینگه‌ و سروشتی فینلاند وایكردوه‌ ئه‌م دیارده‌ سروشتیه‌ تایبه‌ته‌ ڕوبدات و چاودێرانی ئه‌ستێره‌ ناسی له‌م وڵاته‌ وێنه‌ی‌ دیمه‌نه‌ ناوازه‌كانی ئه‌ستێره‌كان تۆمار ده‌كه‌ن، كه‌سانی ئاسایی له‌ڕێی به‌كارهێنانی چاوێلكه‌ی‌ دوو هاوێنه‌ییه‌وه‌ ده‌توانن به‌ ئاسانی ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌كان ببینن كه‌ ده‌كه‌ونه‌ دووری ملیۆنه‌ها ساڵی ڕوناكی له‌ زه‌ویه‌وه‌ و هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك گه‌شتیار بچیته‌ ئه‌م وڵاته‌ و ئه‌م دیمه‌نه‌ تایبه‌ته‌ ببینیت ئه‌وه‌ به‌ختت هه‌یه‌.

 
وه‌رزی به‌هار باشترین كاته‌ بۆ بینینی ئه‌م دیمه‌نانه‌ به‌هۆی زۆری چالاكی خۆره‌ با كه‌ وا ده‌كات ووردیله‌ بارگاویه‌كانی پلازما بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ چینی ئه‌ستێره‌ به‌رزه‌كان و زۆری كات ئه‌م بابه‌ ئه‌لیكترۆن و پرۆتۆنی تیادایه‌ كه‌ به‌ ووزه‌ی یه‌ك كیلۆ ئه‌لیكترۆن ڤۆڵته‌.

يحدث الشفق القطبي 
به‌ركه‌وتنی ئه‌و وردیلانه‌ی‌ بارگاوی بوون له‌ خۆره‌وه‌ به‌ ووردیله‌ی‌ چینی هه‌وای زه‌وی ئه‌م جۆره‌ ڕه‌نگه‌ تایبه‌ته‌ له‌ ئاسمان دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م دیمه‌نه‌ ناوازه‌یه‌ ببینیت ده‌بێت بچیته‌ سه‌ر چیا به‌رزه‌كان.

 
بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پێشبینیه‌ك یان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێش وه‌خت هه‌بێت ئه‌م دیمه‌نه‌ تایبه‌ته‌ ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ نیو كاتژمێر ده‌خایه‌نێت له‌ شه‌ودا .
تظهر الأضواء فجأة دون توقّعها 


AM:09:54:03/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌