سوودەکانی هەنار بۆ منداڵان
وێستگە ستایل-
هەنار یەکێکە لە میوە پایزەکان کە منداڵان بە گشتی حەزی پێدەکەن و دەیخۆن، لەم باسەدا دکتۆرە گەشبین کاوە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و تازە پێگەیشتوان باس لە سودەکانی ئەم میوەیە دەکات بۆ منداڵان، کە بریتین لە :
1- هەنار زۆر دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکانی وەکو ڤیتامین A, C,K, B complex, هەروەها پۆتاسیۆم و کانزاکان.
2- سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات بەهۆی بونی بڕێک زۆری ڤیتامین C کە مناڵەکان لە نەخۆش کەوتن و پەتاکان دەپارێزێت.
3- یارمەتی هەرسکردن دەکات بەهۆی بوونی فایبەر تێیدا.
4- دژە ئۆکسانی زۆری تێدایە کە یارمەتی پاراستی خانەکان دەدات لە لەناوچوون.
5- هەندێ لێکۆڵینەوە دەریدەخەن کە یارمەتی چالاکی مێشک و بەهێزکردنی یادەوەری دەدات.
- بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوە بین کە منداڵانی بچووک بڕێکی زۆر ناوکی هەنارەکە نەخۆن کە ڕەنگە ببێتە هۆی قەبزی لەو منداڵانەی کە گرفتی قەبزی یان کەمخۆریان هەیە.
PM:04:51:02/11/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه